
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە و لە ماوەی 5 ڕۆژدا مووچەی سەرجەم سەرۆکایەتی، وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی هەینی 04-10-2024 دابەشکردنی مووچە بە خانەنشینی شارستانی دەستپێدەکات ڕۆژی سێشەممە 08-10-2024 بەسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتایی دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی خشتەکە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت.
ڕۆژی هەینی 04-10-2024: خانەنشینانی شارستانی و خانەنشینانی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.
ڕۆژی شەممە 05-10-2024: کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستیی تایبەت و زیندانیانی سیاسیی مووچە وەردەگرن.
ڕۆژی یەکشەممە 06-10-2024: دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێریی دارایی و مافی مرۆڤ مووچە وەردەگرن.
ڕۆژی دووشەممە 07-10-2024: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی پلاندانان مووچە وەردەگرن.
ڕۆژی سێشەممە 08-10-2024: وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)، یەکەی 70 و 80، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن، پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان مووچە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە