
قەرەباڵغی یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ چارەسەرەکردنی قەرەباڵخی ڕێگای شاوەیس-پیرمام، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر داواکارییەک بۆ دروستکردنی پردی سوڕانەوە ئاراستەی پارێزگای هەولێر دەکات، وتەبێژی هاتووچۆیش هەولێر گوتی،"وەک چارەسەری سەرەتایی ئۆتۆمبێلەکانی کۆمەڵگەی شاوەیس بۆ شەقامی 150 دەنێرین".
وێنە گەورەکە: ڕێگای شاوەیس-پیرمام کە بە هامڵتۆن ناسراوە، ڕێگایەکی ستراتیژییە و زۆرترین هاتووچۆی لەسەرە، لەگەڵ دەستپکی دەوامی قوتابخانەکان لۆدی زیاتری بۆ دروست کراوە، ئەمەش بووتە هۆی زیادبوونی گلەی هاووڵاتییان.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: "بۆ چارەسەر و نەهێشتنی قەرەباڵخی و لۆدی سەر شەقامەکە، پێشنیازی دروستکردنی بەرزەپردی سوڕانەوە و دیزاینەکەی بۆ پارێزگای هەولێر بەرزکراوەتەوە و بڕیاریشی بۆ دراوە، بەڵام نازانین کەی جێبەجێ دەکرێت".
لالەیەکی دیکەوە: مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران خەریکی پێداچوونەوە و تەواوکردنی دیزاینی بەرزە پردەکەین.
زانیاریی زیاتر: هاتووچۆی هەولێر وەک هانگاوی سەرەتایی بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی و لۆدی سوڕانەوە لە شەقامەکە، ئۆتۆمبێلەکانی کۆمەڵگەی شاوەیس بۆ شەقامی 150 مەتری ئاڕاستە دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین