بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق پابەندی بڕیاری ڕاگرتنی گرژییەکان نابن
- عێراق
- 10 تشرینی یەکەم

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە بەرەی مقاوەمە ئاراستەی ئیسرائیلی کردووە
ئاڤا نیوز
هەرچەندە حکومەت، مەرجەعی باڵای شیعەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی لێکتێگەیشتنیان کردووە کە عێراق نەبێتە بەشێک لە شەڕی ناوچەکە، بەڵام بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق پابەندی بڕیاری ڕاگرتنی گرژییەکان نەبوون و هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل زیاتر کردووە.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق باوەڕیان وایە پەیامەکەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کە دەڵێت "بە هەموو شێوەیەک پشیوانی گەلی لوبنان بن" لەناویاندا پشتیوانیی سەربازیی لەخۆدەگرێت، بەڵام حکومەت و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەنگن کە تەنیا لە بوارەکانی سیاسی و هاوکاریی مرۆیی هەوڵەکان بۆ پشتیوانی لوبنان بەردەوامی پێبدەن.
لێدوانی فەرمی: ڕەحیم عەبوودی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمە کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات و بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ بەرەی مقاوەمە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن کە هەمووان پابەندی داواکارییەکەی مەرجەعییەتی شیعەکان بن کە بریتییە لەوەی عێراق نەبێتە بەشێک لە شەڕ و گرژییەکانیش ڕابگیرێن.
بەگوتەی ئەو بەرپرسە هەرچەندە بەشێک لە گرووپەکان پابەندی بڕیارەکە نەبوون و بەردەوامن لە هێرشکردنەسەر ئیسرائیل، بەڵام ئەوە کاریگەری لەسەر کۆدەنگی بڕیاری عێراق نابێت کە بڕیاری داوە نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و بۆ پاراستنی ئارامی ناوچەکە و بەدیهێنانی ئاشتیش هەموو هەوڵێک دەدات.
لەلایەکی دیکەوە: گرووپە چەکدارەکانی عێراق نایشارنەوە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوە لە یەمەن، لوبنان، عێراق، سووریا و ئێران یەکێکە، بۆیە هەر کاتێک ئیسرائیل هێرشێکی گەورە بکاتەسەر یەکێک لەو پێنج وڵاتە، ئەوانیش هەموو بەرەکانی لە دژ دەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- کولتوور
- 30 خولەک لەمەوپێش
فیلمی "رسالە" یەکەم فیلمی تایبەتە بە هاتنی ئایینی ئیسلام
- کولتوور
- 49 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
22 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
49 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: عێراق لە هەموو ململانێ و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە دەپارێزین
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت