
بۆنی ناخۆشی گۆگرد و تەمی کبریتی لە ئاسمانی بەغدا، وێنە: iraqia
ئاڤا نیوز
بۆنی ناخۆشی گۆگرد و تەمی کبریتی، جارێکی دیکە زاڵ دەبێتەوە بەسەر ئاسمانی بەغدای پایتەخت و چەند شوێنێکی دیکە، تاوەکو دەگاتە سنووری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
هۆکارە زانراوەکان: سەرچاوە خۆجێییەکان بۆ میدیای عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن: "ئەو دووکەڵ و بۆنی گۆگردەی کە زۆرجار هەندێک ناوچەی بەغدای پایتەخت دەگرێتەوە، لە دەرئەنجامی فڕێدانی ئەو خۆڵ و خاشاکەیە لە شوێنی سەربازگەی کۆنی ڕەشید لە باشووری پایتەخت".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: هاووڵاتییان پێشتر بانگەوازیان بۆ دەزگا حکومییە کردووە سەبارەت بە "دەردانی گازی پەیوەست بە سووتاندنی پاشماوەکان لە شوێنی پێشووی سەربازگەی ڕەشید"، کە لە ئەستۆی شارەوانی بەغدایە و شوێنەکەش دەکەوێتە سەر ڕێگای خێرای نێوان ناوچەی کەرادە و زەعفەرانییە لە تەنیشت ڕەسافەی بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئاستێکی هاوتەریبدا، دووکەڵی چڕ و خنکێنەر لە باکووری بەغداوە تا ڕۆژهەڵاتی شارەکە داپۆشیوە، ئەو دوکەڵە بەرەو پارێزگای دیالە تا سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە