
کۆبوونەوەی مەندەلاوی لەگەڵ بالیۆزی وڵاتانی کەنداو
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت دەڵێت، بەردەوامی شەڕ کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەپێدانی ناوچەکە هەبووە، بۆیە ئێستا عێراق سەرنجی لەسەر ئەوەیە شەڕ لە ناوچەکە دووربخاتەوە.
وێنە گەورەکە: عێراق لەسەر ئاستی حکومەت و پەرلەمانیش چەندینجار داوای لە وڵاتانی عەرەبی، ئیسلامی و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بەیەک هەڵوێست کاربکەن تا ئیسرائیل ناچار بکەن هێرشەکانی بۆسەر فەڵەستین و لوبنان ڕابگرێت و ڕێگری بکەن لەوەی شەڕ فراوانتر ببێت.
لێدوانی فەرمی: موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی کەنداو لە بەغدا، ئاماژەی بەوەکرد، عێراق و وڵاتانی کەنداو کار لەسەر هەوڵی هاوبەش بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە دەکەن، چونکە کاریگەری لەسەر هەموو وڵاتانی جیهان دروستکردووە.
سەرۆکی پەرلەمان ئاشکراشی دەکات، گرژییەکان کاریگەری نەرێنییان لەسەر کەرتەکانی وزە، گەشەپێدان، وەبەرهێنان و گواستنەوە لە وڵاتانی ناوچەکە هەبووە، جەختیش دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێت ڕێگە بە ئامانجگرتنی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان بدرێت، چونکە ناوبراو هۆکارێکی کاریگەری پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە