بەرەی مقاوەمە لە عێراق بۆ پێنجەمجار لە ڕۆژێکدا هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل
- عێراق
- 12 تشرینی یەکەم

چەند دیمەنێک لە درۆنەکانی بەرەی مقاوەمە کە ئاراستەی ئیسرائیلی کردوون
ئاڤا نیوز
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق بۆ پێنجەمجار لەمڕۆدا، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر پێگەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆڵان و باشووری وڵاتەکە، جەختیش لە بەردەوامیی هێرشەکانی دژی سوپای ئیسرائیل دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامیی هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ دوورخستنەوەی وڵاتەکە لە گرژییەکان، بەڵام گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە خاکی عێراقەوە بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئیسرائیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڤیدیۆی ساتی یەکێک لە هێرشەکانی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەشی خستووەتەڕو، ئەمڕۆ شەممە 12-10-2024، سێجار و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی ئیسرائیل لە جۆلان.
لەلایەکی دیکەوە: مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق دەڵێت، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو ئامانجی دیکەی سەر بە شاری ئیلاتیان لە باشووری ئیسرائیل بۆردوومان کردوون، جەختیشی کردووەتەوە لە هێرشەکانی دژی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە