
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک بۆ لایەنگرانی حیزبەکەی لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی داوا لە خەڵکی سلێمانی و بەتایبەت گەنجان دەکات بە دروشمی بێناوەڕۆکی لایەنەکان فریونەخۆن هیچیان پێناکرێت، داوا دەکات بۆ یەکجاریش بێت پارتی تاقی بکەنەنەوە.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە شاری سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی پارێزگاکە بەتایبەت گەنجان کرد و داوایان لێ کردن بە قسە و جووڵەی بێ ناوەڕۆکی لایەنە سیاسییەکان فریونەخۆن، ئەو لایەنانەی پۆپۆلیستن زوو سەردەکەون، بەڵام بەخێرایی دەکەون. جەختیشی کردەوە کە دڵنیایە لەوەی خەڵکی کوردستان بە دروشمی بێ ناوەڕۆک هەڵناخەڵەتێن.
لەلایەکی دیکەوە: نێچیرڤان بارزانی داوای لێ کردن دەنگ بە پارتی بدەن و بە دەستی خۆیان ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ پارێزگاکە دابین بکەن. گوتیشی: "پارتی حیزبێک نییە دوو هەفتە پێش هەڵبژاردن خۆی لە بەرپرسیارێتی بێبەریی بکات، پارتی حیزبی پرۆژە و کار و کردارە، پارتی خۆڕاگرە و بە خۆڕاگریش دەمێنێتەوە و هیچ کاتێک لە بەرپرسیارێتی ڕاینەکردووە".
گۆشەیەکی دیکەوە: هەر لە کەرنەڤاڵەکەی سلێمانیدا نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە "زێدەڕۆیی نییە کە دەڵێین سەرکەوتنی پارتی، واتە سەرکەوتنی کوردستان، ناحەزانمان بچووکبوونەوەی پارتی بە بچووکبوونەوەی کوردستان دەبینن". داواشی کرد بۆ یەکجاریش بێت پارتی تاقی بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
33 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ کۆتاییهات