
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و لۆگۆی بەرەی تورکمانی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەرەی تورکمانی عێراق هەڵوێستی ناڕەزایەتیی دژی دانانی کەسایەتییەکی دوور لە ویستی بەرەکەیان بۆ جێگیری پارێزگاریی کەرکووک ڕادەگەیەنێت.
وێنە گەورەکە: پاش دوو مانگ لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بەبێ بەشداریی پارتی، بەرەی تورکمانی و چەند لایەنێکی دیکەی عەرەبی، ئەمڕۆ دووشەممە 14-10-2024، جێگری پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردراو و بەرەی توركمانیش ڕەتی دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: قەحتان وەنداوی، بەرپرسی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەو کەسەی بووەتە جێگری پارێزگاری کەرکووک، کاندیدی بەرەی تورکمانی نەبووە و نوێنەرایەتیی تورکمانەکان ناکات، بۆیە ئێمە نیگەرانین لەو هەڵوێستە، هاوکات ئەم کارە دۆخی ئیداریی پارێزگاکە تێکدەدات".
زانیاریی زیاتر: بەرپرسی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی ئەوەشی خستەڕوو: سکاڵایان لە دادگەی فیدڕاڵی تۆمار کردووە و هیچ دانیشتنێک لە پارێزگاکە ناکەن تاوەکو دادگە کەیسەکە یەکلایی دەکاتەوە و تەنیا بەرەی تورکمانی دەتوانێت کاندید بۆ ئەو پۆستە ئامادە بکات، هاوکات دوای دەرچوونی بڕیارەکە دوایین هەڵوێستی خۆیان لەسەر بابەتەکە ڕادەگەیێننن.
زانیاریی پەیامنێر: ڕۆکان جاف، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە کەرکووک ڕایگەیاند: "ئەم کاندیدەی ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک وەک جێگری پارێزگار دەستنیشانکرا، لە باڵی ئەرشەد ساڵحییە کە کێشەی لەگەڵ بەرەی تورکمانی لە کەرکووک هەیە، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا قایمقامی قەزاکانی حەویجە و داقووق و دبز، بە لایەنی عەرەبی دراوە و پێش شازدەی ئۆکتۆبەر قایمقامی داقووق بۆ کورد و پشکی پارتی بووە، ڕێککەوتنی یەکێتی و هاوپەیمانی عەرەبی وایکردووە قایمقامی داقووق بە لایەنی عەرەبی بدرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین