دیلان عەبدوڵڵا: لە کابینەی نۆیەم گرنگییەکی بەرچاو بە کەرتی هاتووچۆ دراوە
- کوردستان
- 15 تشرینی یەکەم

دیلان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر، لەمیانەی ڕووماڵی ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆ ڕایدەگەیێنێت، لە کابینەی نۆیەم گرنگییەکی بەرچاو بە کەرتی هاتووچۆ دراوە و یەکەمجاریشە بەو شێوەیە گرنگی بە بواری هاتووچۆ و بابەتی سەلامەتی لە ڕێگاو بان بدرێت.
لێدوانی فەرمی: دیلان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەگەڵ دەستبەرکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمجارە بەو شێوەیە گرنگی بە بواری هاتووچۆ و بابەتی سەلامەتی لە ڕێگاو بان بدرێت لە ڕووی ڕێکخستنەوەی شەقامەکان و سەلامەتی گشت بەکارهێنەرانی ڕێگاو بان و لە ڕووی کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتووچۆ.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: واتە گرنگییەکی بەرچاو بە کەرتی هاتووچۆ دراوە، ئەمەش وایکردووە تا ڕاددەیەک ڕووداوی هاتووچۆ کەمتر ببێتەوە، شەقامەکان زیاتر ڕێکخستنیان پێوە دیار بێت و جەنجاڵی تێدا کەمتر ببێتەوە، هاوکات سیمایەکی جوانتری هەبێت لە ڕووی هێلکاریکردنی شەقامەکان و بۆیاخکردنی ڕەسیفەکان و دانانی هێمای جۆراوجۆری هاتووچۆ.
بابەتە ستراتیژییەکان: کابینەی نۆیەم ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە دروستکردنی ڕێگاوبان و بە دووسایدکردنی ڕێگاکان و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکان، هاوکات بەردی بناغەی چەندین پرۆژەی بە دووسایدکردنی ڕێگاکانیش دانراون، ئەمەش کاریگەری لەسەر سەلامەتی و کەمکردنەوەی ڕووداوەکان و نەهێشتنی جەنجاڵی هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین