
پەیوەندی سۆزداری کوڕ وکچێک
ئاڤا نیوز
وێنە گەورەکە: لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەلایەن زانکۆی کالیفۆرنیا "دەیڤیس" ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە، هەبوونی خۆشەویستییەکی ئەرێنی و دڵخۆش، ورەی مرۆڤەکان بەرز دەکاتەوە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی، بەتایبەتی لە پیریدا.
ژمارەکان وادەڵێن: توێژینەوەکە لەسەر 321 کەسی پێگەیشتوو کراوە کە تەمەنیان لە نێوان 56 بۆ 87 ساڵیدایە و داتاکان لە 3 توێژینەوەدا لە کەنەدا و ئەڵمانیا لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2018 کۆکراونەتەوە، تاقیکردنەوەکە بۆ ئەو بارە سۆزدارییانە ئەنجامدراوە کە ڕازیبوون لە پەیوەندییەکانییان و ئاستی کۆرتیزۆڵییان لە ڕێگەی لیکەوە پێوانە کراوە.
لێدوانی فەرمی: تۆمیکۆ یۆنێدا، یاریدەدەری پرۆفیسۆری دەروونناسی و نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت: هەست و سۆزە ئەرێنییەکان دەتوانن توانای مامەڵەکردنمان بگۆڕن بۆ شێوەیەکی نەرم و نیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاستی کۆرتیزۆڵ بەشێکی سەرەکییە لە وەڵامدانەوەی جەستە بۆ فشار، ئەنجامی تاقیکردنەوەکە دەریخستووە ڕێژەی کۆرتیزۆڵ کەمتر بووە کاتێک هاوبەشەکان دڵخۆش بوون و ڕازیبوون لە پەیوەندییەکانییان.
لەلایەکی دیکەوە: توێژینەوەکانی پێشووتریش دەریانخستووە کە هەستە نەرێنییەکان پەیوەندییان بە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵەوە هەیە، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی خراپی تەندروستی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جووڵەیان پێکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
19 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
23 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد