دیمەنێکی پارێزگای کەرکووک، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر بە بڕیارێکی پارێزگاری کەرکووک بەرهەمی ئەو زەوییانەی کشتوکاڵین و کوژاوەن وەرنەدەگیرا، بەڵام دوای حەوت ساڵ پارێزگاری کەرکووک بڕیاریدا ئەمساڵ ئەو زەوییانە دەخرێنە ناو پلانی کشتوکاڵی.
لێدوانی فەرمی: دیار محەممەد پەیامنێری ئاڤا میدیا لەگەڵ ساتع ناسح، نوێنەری جووتیارانی تۆپزاوە قسەیکردووە دەڵێت: پێشووتر بەرهەمەکانمان لێ وەرنەدەگیرا لەبەرئەوەی بە بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و لیژنەی کارووباری باکوور ئەو زەوییانە دەستی بەسەرداگیرا بوو، ئیدارەی کەرکووکیش جووتیارانیان بێ بەش کردبوو لە پلانی کشتوکاڵی، بەڵام ئەمساڵ بەبڕیاری پارێزگاری نوێی کەرکووک زەوییەکان خرانە ناو پلانی کشتوکاڵی.
زانیاریی زیاتر: ساتع ناسح ئەوەش دەڵێت: کاتێک ئەو زەوییانە دەخرێنە ناو پلانی کشتوکاڵی بەو مانایە دێت، لە هەموو بڕیارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ سوودمەند دەبین، ساڵانە تۆومان بە نرخی پاڵپشتیکراو پێ دەدرێت و لە سایلۆکان گەنممان لێ وەردەگیرێت وەک هەر جووتیارێکی دیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەک ملیۆن و 200 هەزار دۆنم زەوی لە کەرکووک کێشەیان لەسەر هەیە، لەگەڵ ئەوەدا 170 هەزار دۆنم زەوی کوژاوە هەیە و حکومەت هیچ هاوکارییەکی نەکردوون بەشی هەرە زۆری ئەو زەوییانە هی جووتیارانی کوردە.
لەلایەکی دیکەوە: دوای پێنج جارە دانیشتن بڕیارە سبەی یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی پەرلەمانی عێراق، تایبەت بێت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە سەردەمی بەعس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
- ڕاپۆرت
- 29 خولەک لەمەوپێش
سووریا نزیکەی سێ هەزار سەرباز دەنێرێتە سەر سنووری عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
13 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری ڕادەستی کاسبکاران دەکرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەدرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی مامۆستایەکی خانەنشین چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە نامەیەک بۆ دادگەی فیدراڵی دەنێرێت