سامانە سروشتییەکان: ڕێگری دەکرێت سووتەمەنى بۆ کارەبای تاسڵوجە و سلێمانی بگوازرێتەوە
- کوردستان
- 31 تشرینی یەکەم

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایدەگەیێنێت، ڕێگری دەکرێت نەوتی ڕەش بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای تاسڵوجە و سلێمانی بگوازرێتەوە، بەڵام هۆکارەکەی ئاشکرا نەکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەرەتای ئەم مانگەوە ڕێگری لە گەیاندنی نەوتی ڕەش بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات کارەبای تاسڵوجە و وێستگەی بەرهەمهێنانی 29 مێگاوات کارەبای سلێمانی دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دووپاتی دەکاتەوە، هەوڵێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە داوە، بەڵام تا ئێستا چارەسەر نەکراوە، هاوکات هەردوو وێستگەکە به قەبارەى 80 مێگاوات کارەبا لەکارکەوتوون و زیانی گەورەی بە بەرهەمهێنانی کارەبا گەیاندووە.
لەلایەکی دیکەوە: داوا دەکات بەزووترين كات ڕێگە بە گواستنەوەی سووتەمەنى له بازگەكان بدرێت، تاوەكو ئەم دوو وێستگەيه جارێکی تر بەگەڕبخرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سووتەمەنی لە هەولێرەوە بۆ هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی تاسڵوجە و کارەبای سلێمانی دەنێردرێت، کارەبای بەرهەمهاتووە دەچێتە ناو تۆڕی کارەباى هەرێم و بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین