
یەکێک لەو شوێنانەی پێچەوانەی ڕێنماییەکان ئۆتۆمبێلی تیادا ڕاگیراوە و مەترسی ئەوە هەیە لەکاتی کۆبوونەوەی ئاو زیانیان پێبگات. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر لەبارەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەو شوێنانەی ئاو تیایدا کۆدەبێتەوە، یاخود ئەگەری ڕوودانی لافاوی هەیە، ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ، ساڵانە لە چەند ناوچەیەکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاو و لافاو دروست دەبێت، ئەمەش هەندێکجار کارەساتی گیانی و ماددی لێدەکەوێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەڕایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند: "سەڕای ئەوەی هەموو ساڵێك هۆشياری و ڕێنمايی بڵاو دەکەينەوە، لەکاتی هاتنی شەپۆلی بارانبارين کەس ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە ڕانەگرێت کەوا گردبوونەوەی ئاو ياخود لافاو دەيگرێتەوە، بەڵام هاووڵاتيان پابەند نابن، بۆيە دووبارە داوا دەکەين لەو شوێنانە ئۆتۆمبێل ڕانەگرن کە مەترسیيە بۆ سەر ژيانی خۆيان و ئۆتۆمبێلەکانيان، تاوەکو ئەم شەپۆلی بارانبارينە تەواو دەبێت."
باکگراوند: چەند ڕۆژێکە هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی بەخوڕ دەدرێت، لە شاری هەولێر ئامادەکاری پێویست کراوە و دەیان تیم خراونەتە ئامادەباشی بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە چەند ڕۆژێکی دیکە بەردەوام بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە