ئاڤا نیوز
جووڵانەوەی نەوێ بەسەرۆکایەتیی شاسوار عەبدولواحید یارییەک لە پارتی و یەکێتی دەباتەوە و بۆ یەکەمجار سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەشێوەیەکی کاتی وەردەگرێت. سیناریۆیەکیش هەیە پەرلەمانی کوردستان هەڵبووەشێنرێتەوە و هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، ئەمەش بە دوو ئەگەر دەکرێت.
وێنە گەورەکە: نەوەی نوێ کە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 15 کورسی هێنا و ئێستا هێزی سێیەمە؛ چەند مانگێک پێش هەڵبژاردن درکی بە شتێک کردووە و ئێستا بەهۆیەوە بۆ یەکەمجار پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە کاتی وەردەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی دەکات کە ئێستا محەممەد سلێمان، کاندیدی دەرچووی نەوەی نوێیە. جووڵانەوەکە لەکاتی دیاریکردنی کاندیدەکان حیسابی بۆ ئەمە کردووە و یارییەکەی لە پارتی و یەکێتی بردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لەو کارانەی سەرۆکی کاتیی پەرلەمان لە پشکی نەوەی نوێ دەتوانێت بیکات ئەوەیە، لە کۆبوونەوەی یەکەم سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات و لەم کۆبوونەوەیەش دوو بڕگە بەڕێوە دەبات:
یەکەم: سوێندخواردنی پەرلەمانتاران.
دووەم: هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
ئەگەر لە دانیشتنی یەکەم دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵنەبژێردرا، ئەوا دانیشتنەکە بەکراوەیی دەمێنێتەوە تاوەکو لایەنەکان ڕێکدەکەون، بەڵام ئەگەر لایەنەکان نەگەیشتنە ڕێککەوتن، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان دەسەڵاتی هەیە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کاندیدانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکاتەوە بەبێ ڕێککەوتنی لایەنەکان، بەڵام مەرجە ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بن.
زانیاریی زیاتر: چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو 20ی ئەم مانگە ئەنجامەکانی تانەکانی هەڵبژاردن یەکلا بکرێنەوە، دوای ئەوەش دەستبەجێ ڕۆڵی سەرۆکی هەرێم دەستپێدەکات بۆ ئەوەی فەرمانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەربکات کە ماوەی بەردەستی تەنیا 15 ڕۆژە.
پەرلەمانیش ماوەی 15 ڕۆژی لەبەردەست دەبێت بۆ ئەوەی یەکەم دانیشتن بکات، سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانیش داوا لە بەتەمەنترین پەرلەمانتار دەکات کە محەممەد سلێمانە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتن بکات.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: سیناریۆیەک هەیە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبووەشێنرێتەوە و هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، بەڵام تەنیا سیناریۆیە و ڕەنگە هەر ڕوونەدات. ئەمە چۆن دەکرێت؟ بە دوو ئەگەر؛
یەکەم: ئەگەر پەرلەمان لەدوای دیاریکردنی ڕێکەوتی یەکەم کۆبوونەوە کە بۆ سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی پەرلەمانتارانە، نەیتوانی لە ماوەی 45 ڕۆژدا بە ئامادەبوونی 50 کۆ یەکی پەرلەمانتاران واتە 51 پەرلەمانتار کۆببێتەوە، ئەوا ڕاستەوخۆ هەڵدەوەشێتەوە و کاندیدە دەرچووەکانی خولی شەشەم ئیعتیباری یاساییان نامێنێت.
دووەم: ئەگەر 50 کۆ یەکی پەرلەمانتاران دوای سوێندخواردنیان دەست لەکار کێشانەوەیان پێشکەش کرد و ئامادە نەبوون چیتر بچنە پەرلەمان ئەوا لەم کاتەشدا پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە.
لێدوانی فەرمی: هیمداد شاهین، وتەبێژی جووڵانەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە پۆستێکدا ڕایگەیاند: "ئەوەی پارتی و یەکێتی حیسابیان بۆ نەکردووە، نەوەی نوێ حیسابی بۆ کردووە، بەتەمەنترین پەرلەمانتار یەکەم دانیشتن بەڕێوەدەبات، هەستیارترین دۆسیەش لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان یەکلادەبێتەوە. ئەوانەی دەیان ساڵە سیاسەت دەکەن، وەکو شاسوار عەبدولواحید حیسابی وردیان بۆ هەموو شتێک نەکردووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران