
دیناری عێراقی - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەگەرچی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاستێکی بەهێزدایە، بەڵام هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق هەموو مانگێک کاتێکی زۆر بۆ وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەهەدەر دەدات.
وێنە گەورەکە: مانگی ڕابردوو شەش ڕۆژ دوای ڕادەستکردنی لیستی مووچە، وەزارەتی دارایی عێراق شایستەی دارایی فەرمانبەرانی نارد، بۆ ئەم مانگە وەزارەتی دارایی ڕۆژی 2-11-2024 لیستی مووچەی ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی کردووە، بەڵام هەشت ڕۆژ تێپەڕیووە و هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی نەناردووە و چاوەڕێ دەکرێت لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەران بگات.
لێدوانی فەرمی: خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ئاڤا نیوز گوتی: ئەگەرچی باس لەدروستبوونی گرفت بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەکرێت، بەڵام هەرێمی کوردستان لەپشکی موازەنەی وەبەرهێنان پارەیەکی باشی هەیە و مافی خۆیەتی داوای گواستنەوەی بەشێک لەو پارەیە بکات بۆ بودجەی بەکارخستن.
بەگوێرەی وتەی خەلیل دۆسکی، "هیچ بیانوویەک بۆ ڕێگری لەبەردەم حکومەتی عیراق بۆ خەرجکردنی پارە نەماوە، ئەگەر هیچ کێشەیەک دروست نەکەن، سبەی یان دوو سبەی پارە خەرج دەکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، هەردوو ئەنجومەنی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەولێر ڕێککەوتن تا کۆتایی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرجەم گرفتە تەکنیکیەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکات.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی 20-11-2024 دواین وادەیە بۆ ئەوانەی کە بایۆمەتریان نەکردووە، بڕیارە لە ساڵی ئایندەوە بەبێ گرفت هەموو مانگێک لەگەڵ دابەشکی مووچە لە عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دابەش بکرێت.
زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان لە سیستمی بانکیدا قۆناغێکی گرنگی بڕیووە و تا ئێستا نزیکەی 700 هەزار فەرمانبەر لە "هەژماری من" تۆمارکراون و مانگی ڕابردوو زیاتر لە 150 هەزار فەرمانبەر لەڕێگەی کارتی بانکییەوە مووچەکانیان وەرگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە