
دۆناڵد ترەمپ & بنیامین نەتانیاهۆ
ئاڤا نیوز
ئاژانسی واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، کە ئیدارەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە ئاگربەستی لوبنان چەند پێشنیازێک وەک دیارییەک بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پێشکەش دەکات.
چی ڕوودەدات: دوای دانوستاندنەکانی وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتگیری لەلایەن ئیدارەی نوێی ئەمریکاوە کە لەلایەن ترەمپەوە بەڕێوەدەبرێت، چەند گۆرانکارییەک سەبارەت بە دۆخی لوبنان هاتە ئاراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە پێشنیازەکە داهاتووە '' بۆ ماوەی 60 ڕۆژ هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لەودیوی ڕووباری لیتانی و ناوچە سنوورییەکان پێویستە بکشێنەوە و ڕادەستی سەربازانی لوبنان بکرێت و لە ژێر چاودێری ئەمریکا و بەریتانیا بەڕێوەببرێت.
لەلایەکی دیکەوە: یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکان ئەوەیە، دەبێت بە هاوکاری ڕووسیا ڕێگری لە پڕ چەککردنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لە سنووری سووریا بکرێت، چونکە لە ڕێگەی سووریاوە ئێران چەک دەگەیێنێتە دەست حیزبوڵڵا، لەگەڵ ئەوەشدا ئیسرائیل داوای مافی دەستێوەردان دەکات لە دەروازە سنوورییەکان لە ئەگەری پێشڵکردنی هەر داواکارییەکی ئیسرائیل''.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: ''بڕیارە لەگەڵ دەستبەکاربوونی دۆنالد ترەمپ لە کۆشكی سپی لە مانگی یەکی ساڵی 2025، ئەم پێشنیازانەی نەتانیاهۆ بکرێنە بواری جێبەجێکردنەوە''.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات