پیاوێک بە گوێگرتن لە تەلەفونی هاوژینەکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار پەیدا دەکات
- جیهان
- 24 شوبات

وێنەی ژنێك کە هاوژینەکەی گوێ لە قسەکانی دەگرێت. وێنە: IStock
ئاڤا نیوز
پیاوێکی ئەمریکی ماوەی چەند مانگێک بەدزییەوە گوێ لە تەلەفونی هاوژینەکەی دەگرێت و قازانجێکی گەورە دەکات، دەشڵێت لەپێناو هاوژینەکەی ئەو کارەی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: تایلەر لودن خەڵکی ویلایەتی تەکساسە، هاوژینەکەی لە کۆمپانیای بی پی بەریتانی بۆ نەوت بەڕێوەبەری بەشێکە و کاتێک لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دیکەی کۆمانیاکە قسە دەکات، تایلەر گوێ لە قسەکان دەگرێت کە تێیدا باسی کڕینی کۆمپانیایەکی دیکە دەکەن بەناوی "تڕاڤڵ سێنتەرس"ی ئەمریکی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای ئەم هەنگاوە، تایلەر زیاتر لە چوار هەزار پشک لە کۆمپانیای تڕاڤڵ سێنتەرس دەکڕێت، دواتر کە کۆمپانیای بی پی کۆمپانیاکە دەکڕێت، پشکی کۆمپانیای تراڤڵ سێنتەرس 71% بەرز دەبێتەوە و تایڵەر پشکەکانی دەفرۆشێت، بەمجۆرەش 1.76 ملیۆن دۆلار قازانج دەکات.
لێدوانی فەرمی: کۆمیتەی ئاڵوگۆڕ و ئاسایشی ئەمریکا دەڵێت، تایلەر لودن ئەو پارەیەی بە نایاسایی دەستکەوتووە و متمانەی ژنەکەی قۆستەووەتەوە بۆ قازانجی خۆی لەکاتێکدا زانیویەتی ئەو زانیارییانەی باسکراون نهێنی بوون.
زانیاری زیاتر: دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکە دەکرێت کە چەند کەس دەربارەی زانیوە، تایڵەر لودن دان بە ڕاستییەکەدا دەنێت لەلای هاوژینەکەی. بەپێی ئەو قسانەی لە دۆسیەکەیدا لە دادگە تۆمارکراوە، تایڵەر گوتوویەتی: ویستومە هێندە پارە پەیدا بکەم تا هاوژینەکەم چیدیکە ڕۆژانە لەدوای کاتی ئاسایی کاری زۆر نەکات.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: هەرچەندە بە بەڵگەوە دەرکەوتووە هاوژینەکەی ئاگای لەو کارەی تایلەڕ نەبووە و هیچ نهێنییەکیشی لەبارەی گرێبەستەکەوە پێ نەگووتوە، بەڵام کۆمپنایای بی پی لە کارەکەی دووریدەخاتەوە. هاوژینەکەی تایڵەر دوای ئەو ڕووداوانە لە ماڵ دەرچووە و هەموو پەیوەندییەکی لەگەڵ پچڕاندووە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیش داواکاری بۆ جیابوونەوە پێشکەشی دادگە کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات