
ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لوبنان، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پێشنیازێکی پێشکەشی حکومەتی لوبنان کردووە دەربارەی ئاگربەستی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل، لە ئەگەری جێبەجێکردنی بۆ ماوەی دوو مانگ شەڕ ڕادەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی حکومەتی لوبنان بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە: لیزا جۆنسۆن، باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان، پێشنیازێکی ئەمریکا لە 13 خاڵی ئاڕاستەی نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان و نەبیە بەڕی، سەرۆکی پەرلەمان کردووە، دەربارەی ئاگربەستی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسەکە وردەکاریی تەواوی پێشنیازەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام لە حاڵەتی ڕێککەوتنی لایەنەکان، ئەوا ئەمریکا و فەرەنسا ئاگربەستەکە ڕادەگەیێنن، بۆ ماوەی 60 ڕۆژ دەبێت.
ئەوەی پێویستە بزانیت: لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئیسرائیل جەنگی دژی حیزبوڵڵای لوبنان ڕاگەیاندووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان تا ئێستا سێ هەزار و 440 هاووڵاتی لوبنانی گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر جان بیار لاکارۆ، بریکاری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە بەرپرسانی ئیسرائیل کردووە، پشتیووانی لە ناوەندی بڕیارنامەی 1701بکەن.
ئەمەش بزانە: بڕیاری 1701ی نەتەوە یەکگرتووەکان بریتیە لەوەی، ئیسرائیل بە تەواوی لە لوبنان بکشێتەوە و هێزەکانی "یونیفێل"ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە شوێنیان بڵاوەیان پێ بکرێت و تەنیا سوپای لوبنان و هێزەکانی یونیفێل لەسەر سنووری بوونیان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات