
دوو کارمەندی سەرژمێریی گشتی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکیاندا، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ماوەی سێ ڕۆژە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە، لە قەزای شیخان گرفتی تەکنیکی بۆ پڕۆسەکە دروستبووە تەنها چەند کاتژمێرێکیش ماوە بۆ تۆمارکردنی ناوی دانیشتووان.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی قۆناغی تۆمارکردنی زانیاریی خێزانەکانە لە سەرژمێری، ئەمڕۆ سێشەممە کۆد و ناوی چوونە ژوورەوەی بژمێرەکان گەیشتووەتە قەزای شێخان و گرفتی تەکنیکیش لە کارکردنیان دا هەیە.
لێدوانی فەرمی: سالم خدر حەجی، بەڕێوەبەری ئاماری شێخان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمرۆ ناو و ووشەی نهێنی بژمێرەکان بۆ ناحیەکانی باعەدرێ و زێلکان، ناحیەی شێخان لە سنووری ماددەی 140 گەیشتووەتە قەزاکە، هاوکات کێشەی تەکنیکی لە یوزەرەکان هەیە و کار ناکەن.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ئاماری شێخان دەڵێت: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی تۆمارکردنی خێزانەکانە، هاوکات ئێمە شەڕ لەگەڵ کات دەکەین، بۆ ئەوەی ناوەکان چالاک بکرێن و دەست بە پرۆسەکە بکەین، تاوەکو تەواوی هاونیشتمانییان لەو سنوورە تۆمار بکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی قۆناغی تۆمارکردنی زانیاریی خێزانەکانە، لە کاتژمێر 12 ی ئەمشەوەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیێنرێت و وردبینکردن لە سەرژمێری دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین