
سەرۆک بارزانی - گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی بەشداریی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست "مێپس 2024" لە دهۆک دەكات.
وێنە گەورەکە: سبەی هەینی 22-11-2024، پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست "مێپس 2024" لە زانكۆی ئەمریكی – كوردستان لە پارێزگای دهۆک دەستپێدەكات و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. هونەر عیسا، بەڕێوەبەری گشتیی کۆڕبەندی مێپس بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، هەریەكە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لە ناوخۆ ئامادەی دەبن، هەروەها مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، حەیدەر عەبادی، جەواد زەریف، جێگری پێشووی سەرۆککۆماری ئێران، ئەحمەد داود، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی پێشووتری تورکیا بەشداردەبن لە کۆربەندەکە.
زانیاریی زیاتر: لە كۆڕبەندەكە نزیكەی 124 ئەكادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازە بەشداری دەكەن كە 73%ـیان بۆ یەکەمجار بەشدار دەبن، لە میانی كۆڕبەندەكەدا، ژمارەیەک پانێل و وۆركشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستای جیهان و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڕێوە دەچن.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2019ـەوە، ئەم کۆڕبەندە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک ڕێکدەخرێت و دەیان بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق و کەسایەتی نێوخۆیی ناوچەکە بەشداری تێدا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران