ئیخلاس دلێمی: سوودانی و تەیف سامی واژۆیان لەسەر ناردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 کردووە
- بزنس
- 21 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، گرفتی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەرکراوە و سوودانی و تەیف سامی واژۆیان لەسەر خەرجکردنی کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەفتەی ڕابردوودا، واژۆی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی بەردەم سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ڕێککەوتن لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 10 و 11 و 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراوە و ئەو بودجەیەش کە تەرخان کراوە بەشی مووچەی ئەم سێ مانگە دەکات.
ئیخڵاس دلێمی باسی لە کێشەکە و چارەسەرەکەی کرد و وتی: "کێشەیەک هەبوو چارەسەرەکەی پێویستی بە گواستنەوە هەبوو لە بودجەدا لە بڕگەیەکەوە بۆ بڕگەیەکی دیکە، ئەمەش پێویستی بە واژۆی وەزیری دارایی هەبوو، وەزیری دارایی واژۆی کرد و نووسراوەکەی بەرزکردەوە بۆ بەڕێز سەرۆکوەزیران، سەرۆکوەزیرانیش دوای ئەوەی چاوی کەوت بە بەڕێز سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی مووچەی ئەم سێ مانگە خەرج بکرێت".
باکگراوند: بەهۆی نەمانی پارەی نەختینە لە پشکی مووچە لە بودجە، کێشە بۆ بەشێکی مووچەی مانگی 10 و مووچەی مانگەکانی 11 و 12دروست ببوو. حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی ئەم سێ مانگە پێویستی بە نزیکەی دوو تریلۆن و 900 ملیار دینارە، تەنیا 700 ملیار دیناریشی لە پشکی مووچە لە بودجەی ساڵی 2024 مابوو، بەڵام لە پشکەکانی دیکەی بودجە سێ تریلیۆن دیناری مابوو و پێویست بوو بۆ پشکی مووچە بگوازرێتەوە، ئێستاش ئەو کێشەیە چارەسەر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە