
مایک جۆنسۆن- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
کۆشکی سپی ڕەخنەی تووند لە مایک جۆنسۆن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەگرێت، تۆمەتباری دەکات بەوەی لە ڕێگەی ڕێگریکردن لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای ناردنی کۆمەک بۆ ئۆکراینا، یارمەتیی ئێران و ڕووسیا دەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمیی: ئەندرۆ بەیتس، یاریدەدەری گوتەبێژی کۆشکی سپی و ڕاوێژکاری باڵای پەیوەندییەکان، ڕایگەیاند:"ئێران بە تەواوەتیی هەوڵ دەدات تواناکانی ڕووسیا لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا و لە هێرشەکانی بۆ سەر شارەکانی ئوکراینا زیاتر بکات. ڕێگرییەکانی جۆنسۆن بە شێوەیەکی پراکتیکی لە بەرژەوەندیی پووتین و ئایەتوڵڵادایە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: گوتەبێژی جۆنسۆن ڕایگەیاند: خودی ئیدارەی بایدن ئەو تۆمەتانەی لە سەرن کە جانسۆنی پێ تۆمەتبار کردووە. حوسییەکانی لە لیستی تیرۆر دەرهێناوە و سزاکانی سەر هەناردەی نەوتی ئێرانی کەم کردووەتەوە، بە هۆی ڕێگرییەکانیشەوە وڵاتانی ئەوروپا ناچارن لە بری ئەمریکا لە ڕووسیا گاز بکڕن.
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیەکی ئەمریکای بە بڕی 95 ملیار دۆلار بۆ کۆمەککردن بە ئۆکراینا، ئیسرائیل و تایوان پەسەند کرد. پڕۆژەکە پێویستیی بەوە هەیە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش پەسەند بکرێت، بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەنەکە پشوویەکی دوو هەفتەیی ڕاگەیاندووە تا ئەنجوومەن کۆنەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات