دەرکردنی ڕۆژنامەنووسان لە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق ناڕەزایی لێ دەکەوێتەوە
- عێراق
- 26 تشرینی دووەم

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
ڕێکارێکی پەرلەمانی عێراق بۆ دوورخستنەوەی ناوەندیی ڕۆژنامەنووسان بۆ دەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمان، ناڕەزایی بەشێک لە پەرلەمانتارانی لێدەکەوێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، پێشنیازی گواستنەوەی ناوەندیی ڕۆژنامەنووسان بۆ دەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمان کراوە، پێشنیازەکە لەلایەن موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کراوە بە ئامانجی ئەوەی ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسان بکرێت بە مۆبایلەکانیان وێنە و زانیاریی لە پەرلەمانتاران وەربگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیبتیسام هیلالی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، گواستنەوەی ناوەندیی ڕۆژنامەنووسان بۆ دەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمان ڕەتدەکەنەوە و داواش لە سەرۆکی پەرلەمان دەکەن جێبەجێکردنی ئەو ڕێکارە ڕابگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پێشنیازەکە ناوەندی ڕاگەیاندن بۆ دەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمان دەگوازرێتەوە کە ئیستا لە نهۆمی یەکەمی پەرلەمانە و دەکەوێتە نزیک ژووری جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، ئەگەر پەرلەمانتارانیش بیانەوێت لێدوان بۆ ڕۆژنامەنوسان بدەن، دەبێت بچنە ناوەندە نوێیەکە کە 300 مەتر لە باڵەخانەی پەرلەمان دوور دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە