بڕیاری فرۆشتن و دروستکردنی شووقە و ڤێلا لەسەر موڵکێکی گشتیی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 27 تشرینی دووەم
ڕووبەری زەوییەکە 605 هەزار مەتر دووجایە و بەهاکەی 726 ملیۆن دۆلارە، گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
زەویی كارگەی چیمەنتۆی سەرچنار لە سلێمانی كە بەهاکەی 726 ملیۆن دۆلارە، بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەبەرهێن، دەکرێتە شووقە و ڤێلا و دواتر بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای بناری شاخی گۆیژە کە دەکرێتە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون، ئەمەش کاردانەیەکی فراوانی خەڵکی سلێمانی لێکەوتەوە، ئیدارەی گشتیی یەكێتی زەویی كارگەی چیمەنتۆی سەرچنار بە کۆمپانیایەکی وەرهێنان دەفرۆشێت بۆ ئەوەی بیکاتە شووقە و ڤێلا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارگەکە زیاتر لە 12 ساڵە چۆڵ کراوە، دەکەوێتە شوێنێکی ستراتیژیی سلێمانی و موڵکی گشتییە. ئێستا فەرمانگەکانی سلێمانی ڕاسپێردراون دۆسیەی یاسایی چارەسەر بکەن و ئامادەی بکەن تاوەکو ڕادەست بکرێت، دەبێت وەبەرهێنەرەکەش لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دەست بە پرۆژەکە بکات.
ڕێکەوتنەکە بەمشێوەیە: زەوییەکە 242 دۆنم زەوییە (605 هەزار مەتر دووجا) بەپێی خەمڵاندن نرخی مەترێک لەو ناوچەیە بەلای کەمەوە 1200 دۆلارە، بۆیە بەهاکەی زیاترە لە 726 ملیۆن دۆلار.
شێوازی جێبەجێکردن: بەپێی ڕێککەوتنەکە لەو بڕە پارەیە 28%ی کە دەکاتە 204 ملیۆن دۆلار، دەدرێتە ئیدارەی گشتیی یەكێتی بەشێوەیەکی نەختینەیی.
ئەمەش بزانە: زەوییەکە ڕووی ڕۆژهەڵاتی دەکەوێتە سەر دووسایدی "سەرچنار ـ قولەرەیسی" و ڕووی باشووریشی لەسەر "چەمی قلیاسانە" و لە سەرچاوەی ئاوی سەرچنارەوە نزیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران