
خانمێکی پێگەیشتوو لە کاتی خەوتندا، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئەو کەسانەی خەوێکی ناڕێکیان هەیە، مەترسی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاترە.
بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەکە لە گۆڤاری Journal of Epidemiology & Community Health بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەو کەسانەی خەوێکی ناڕێکیان هەیە و لە کاتی جیاواز دەخەون و هەڵدەستن، مەترسی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ بەڕێژەیی 26% زیاترە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: توێژەران لە توێژینەوەکە بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم مەترسییە بەبێ گوێدانە بە کاتی گونجاو بۆ خەوە کە حەوت بۆ هەشت کاتژمێرە بەڵکو بەهۆی ناڕێکی خەوەوەیە.
لێدوانی فەرمی: ژان فیلیپ شابۆد، سەرۆکی توێژینەوەکە لە کەنەدا ڕایگەیاند: "گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ڕێکی خەوتن گرنگترە لە ماوەی خەوتنی گونجاو لە ڕووی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە".
لەلایەکی دیکەوە: لە توێژینەوەکە دەرکەوتووە کە ناڕێکی خەوتن کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ هەیە، بەهۆی تێکدانی چۆنییەتی ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێن و کار لە سیستەمی بەرگری لەش دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا