سوودانی و پزیشکیان: دەبێت ڕێگریی لە تێکچوونی دۆخی سووریا بکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کانوونی یەکەم
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئێران لەبارەی دۆخی سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و دەڵێن، پێویستە ڕێگریی لە تێکچوونی دۆخی سووریا بکرێت، بەجۆرێک نەبێتە مایەی هەڕەشە لەسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەنجامدا و تیایدا هەردوولا باسیان لە دۆخی ناوچەکە و بەتایبەت پێشهاتەکانی سووریا و ڕووداوەکانی فەڵەستین کرد، لەوانەش بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەکانی دانیشتوان لە کەرتی غەززە.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، هەردوولا جەختیانکردووەتەوە لە بەردەوامی هەوڵ و هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و کارکردنی هاوبەش بۆ ئەوەی ڕێگریی لە تێکچوونی دۆخی سووریا بکرێت، بەجۆرێک نەبێتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی و ئارامی ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات