کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ هاوتاکانیان لە بەغدا دەستپێدەکات
- کوردستان
- 4 کانوونی یەکەم

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەکانی شاندی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە بەغدا دەستپێدەکەن و لەگەڵ دوو وەزیری عێراق سەبارەت بە چارەسەری مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کۆدەبنەوە، چاودێریی خێزان و چاکسازیی کۆمەڵایەتی گفتوگۆ دەکەن.
وێنە گەورەکە: شاندێکی وەزارتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان کە لە حەوت کەس پێکهاتوون، دوو ڕۆژە بۆ دروستکردنی هەماهەنگی و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و چەند پرسێکی دیکە لە بەغدان، ئەمڕۆ دوو کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق دەکەن ئێوارە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
ئامانجی شاندەکە چییە؟ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تاوتوێی بەستنی مووچە بۆ 13 هەزار و 200 خاوەنپێداویستی و هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ خاوەن پێداویستە تایبەتەکانی عێراق و دەستپێکردنەوەی هاوکاریی چاودێریی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی سەبەتە خۆراکی مانگانە بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان، لەپاڵ تاوتوێکردنی دۆخی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنیان لە ئەجێندای کۆبوونەوەکانیان دەبن.
لێدوانی فەرمی: یوسف چاوشین، ئەندامی شاندەکە بە ئاڤای گوت، "ئەوەی پەیوەندی بە مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و چاودێری خێزانەوە هەبێت، لە گەڵ شاندی وەزارەتی کاری عێراق باس دەکرێت، هەروەها چەند بابەتێکی پەیوەست بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی وەزارەتی داد گفتوگۆی لەسەر دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران