بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبەردەم دادگای وڵاتەکەدا
ئاڤا نیوز
یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵی بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەکە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ یەکەم جار بە تۆمەتی "ساختەکاری، خیانەت لە متمانە و وەرگرتنی بەرتیل" لە بەردەم دادگا ئامادەبوو، بۆ چەندین جار دانیشتنی دادگاییکردنی نەتانیاهۆ بە بیانووی جیاواز دواخراوە. هاوکات ئەمڕۆش نەتانیاهۆ و یاریدەدەرانی لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە دانیشتنەکە دوابخەن، بەڵام دواجار بەڕێوەچوو.
ئەو تۆمەتانەی نەتانیاهۆی لەسەر دادگایی دەکرێن:
-تۆمەتبارە بە وەرگرتنی دەیان هەزار دۆلاری جگەرە و شامپانیا لە بەرهەمهێنەرێکی هۆلیوود بۆ یارمەتیدانی کاروباری کەسی و بازرگانی خۆی.
- هەروەها تۆمەتبارە بەوەی گرێبەستی قازانجبەخشی بەسەر کۆمپانیا گەورەکانی میدیادا تێپەڕاندووە بۆ ئەوەی ڕووماڵێکی لەبار بۆ خۆی و خێزانەکەی بەدەستبهێنێت.
- سەوداکردن لەگەڵ میدیایەکی دژە حکومەت لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتی پشتیوانی لەبارەی خۆی.
- هەروەها ڕووبەڕووی کەیسێکی ناسراو دەبێتەوە سەبارەت بە کڕینی نایاسایی ژێردەریایی و کەشتیی جەنگی لە ئەڵمانیا.
لێدوانی فەرمی: نەتانیاهۆ لەسەر دۆسیەی بە هەدەردانی دەیان هەزار دۆلار بۆ بابەتەکانی خورادنەوە کحولییەکان ڕایگەیاند: "من بە هیچ شێوەیەک خواردنەوەی کحولی ناخۆم، چونکە ڕۆژانە 18 بۆ 19 کاتژمێر کاردەکەم و سەرقاڵم کاتی خواردنەوەم نییە".
بۆچی گرنگە: یەکەمجارە لە مێژووی ئیسرائیلدا کە سەرۆکوەزیران لەبەردەم دادگا ئامادە بێت لەسەر کۆمەڵێک دۆسیەی گەندەڵی کە تایبەتە بە هەدەردانی سامانی وڵات بۆ مەبەستی تاکەکەسی خۆی.
زانیاریی زایاتر: دادگاییکردنەکە لە دادگایەکی ژێرزەمیندا و لە ژێر چاودێریی وردی ئەمنیدا بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات