عەبدولحەکیم بەشار: پەکەکە دەیەوێت چارەسەری پرسی کورد لە سووریا بەلاڕێدا ببات
- کوردستان
- 14 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا دەلێت: خەڵک و دەسەڵاتی نوێی سووریا زۆر ئەرێنی لە پرسی کورد دەروانن، تەنانەت لە نێو هێزەکانی تەحریرولشامدا بەشی تایبەت بە کورد هەیە بە مەبەستی ناساندنی پرسی کورد بە خەڵک.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان داوای یەکگرتوویی سەرجەم هێزە کوردییەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تایبەت لە نێوان ئەنەکەسە و هەسەدە دەکرێت.
لێدوانی فەرمیی: عەبدولحەکیم بەشار، جێگری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەگەڵ شۆڕشی سووریا، شۆڕشێک لە مێشکی خەڵکدا دروست بووە، چونکە خەڵک و دەسەڵاتی سووریا زۆر ئەرێنی لە پرسی کورد دەڕوانن، بۆیە دەبێت ئێمەش وەک کورد بە ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەین.
جێگری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا ئەوەشی گوت: ئەنەکەسە لە ساڵی 2011ـەوە ئامادەیی دەربڕیوە لەگەڵ هێزە کوردییەکان گفتوگۆ بکات، بەڵام بەداخەوە تا ئەو کاتەی پەکەکە هەبێت، ڕێگە نادرێت کورد یەکگرتوو بێت. هاوکات دەڵێت، ئێستا تاکە کێشە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، جگە لە پەکەکە هیچ لایەنێکی دیکە نییە.
قووڵتر: عەبدولحەکیم بەشار ئاماژە بەوەش دەکات، پەکەکە دەیەوێت چارەسەری پرسی کورد لە سووریا بەلاڕێدا ببات، لە کاتێکدا چارەسەرییەکە تەنیا لەگەڵ خەڵکی سووریایە، نەک ناوچە و لایەنی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین