
هۆڵی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
داوا دەکرێت تاوەکو هەمواری یاسای خانەنشینی لە پەرلەمانی عێراق پەسەند دەکرێت، هیچ فەرمانبەرێک خانەنشین نەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی ئابی ئەمساڵ هەمواری یاسای تەمەنی خانەنشینی یهكگرتوو لە عێراق ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا، بەگوێرەی هەموارەکە تەمەنی خانەنشینی گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، بەجۆرێک تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە دەکرێتەوە 63 ساڵ.
نووسراوی فەرمی: یوسف کیلابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری پەرلەمان لە حکومەتی عێراق، لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی کردووە، بەهۆی ئەوەی پەرلەمان نزیکە لەوەی یاسای خانەنشینی هەمواربکاتەوە و تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ بگەڕێنێتەوە، بۆیە داوا دەکەن بۆ سێ مانگ خانەنشینیکردنی فەرمانبەران دوابخرێت.
زانیاریی زیاتر: هەمیشە لە یەکەم مانگی ساڵی نوێدا لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان دەگاتە خانەنشینی کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی نوێی یاسادانان، ڕەوانەی حکومەت دەکرێت بۆ خانەنشینکردنیان، بەڵام بۆ ئەمساڵ داوا دەکرێت لە سێ مانگی یەکەمدا ئەو لیستە نەنێردرێت تاوەکو یاسای خانەنشینی هەموار دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە