
دیمەنێكی پێشتری نەورۆز لە ئاكرێ- تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
ئاڤا نیوز
جیاواز لە ساڵەكانی ڕابردوو، بڕیارە ئەمساڵ لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كارەكانی ئاهەنگ و چالاكییەكانی نەورۆز لە ئاكرێ بەڕێوەببرێت.
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوەی حكومەت هۆكارێكە بۆ باشتر و فراوانتربوونی كار و چالاكییەكانی نەورۆز لە ئاكرێ، تا ژمارەیەکی زیاتر لە گەشتیاران ڕووی تێبكەن.
لێدوانی فەرمی: مەردان خدر، بەرپرسی لقی نۆی پارتی لە ئاكرێ بە ئاڤا نیوزی گوت: ئاگاداركراوینەتەوە كە ئەمساڵ لەسەر ئاستی باڵا و بە فەرمی حكومەت بەشداری لە كارەكانی و چالاكییەكانی نەورۆزدا دەكات و بەڕێوەی دەبات.
زانیاريی زیاتر: بۆ ئەمساڵ پێنج گرووپی خۆبەخش ئامادەكاريی بۆ نەورۆز دەكەن، بڕیارە زیاتر لە هەزار مەشخەڵی ئاگر بۆ سەر قەڵاكانی ئاكرێ ببرێن و ئاگری نەورۆز دابگیرسێنرێت.
لەلایەكی دیكەوە: بڵند ڕەزا، سەرۆكی شارەوانی ئاكرێ بە ئاڤا نیوزی گوت: كار لەسەر فراوانكردنی "سەرێ گری" دەكرێت كە ئاهەنگەكانی نەورۆزی لەسەر بەڕێوەدەچن، جگە لەوە ئەمساڵ گەڕەكە كۆنەكان و قشلی ئاكرێ بە ڕووناكی و ئاگر دەڕازێنەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین