
گرافیک. ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق دوو گوژمەی لە دوو قۆناغی جیاوازدا بۆ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 خەرجکردووە، بەڵام هەردوو مانگەکە کورتهێنانی هەیە، بەناردنی ئەو 430 ملیار دینارەش کە گواستنەوە (موناقەلە) کراوە، گرفتەکە بە تەواوەتی چارەسەر نابێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 بڕی یەک تریلیۆن و 392 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا ئەو بڕەی پێویستە بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەو دوو مانگە یەک تریلیۆن و 992 ملیار دینارە و بڕی 600 ملیار دینار بە هەردوو مانگەکە کوورتهێنان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ مووچەی مانگی 11 بڕی 631 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بڕی 365 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە، بە ناردنی ئەو 430 ملیار دینارەش کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان کوورتهێنانی دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بەڵێنیداوە بڕی 430 ملیار دینار گواستنەوە بۆ چارەسەری گرفتەکە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕەکەی نەناردووە و بە هاتنی ئەو بڕەش 170 ملیار دینار کورتهێنان بۆ مووچەی 10 و 11 دروست دەبێت، لە ئەگەری ناردنی گوژمەیەک بۆ مووچەی مانگی 12 کورتهێنانەکە پڕ دەکرێتەوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە