
پەرلەمانی عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی هەموارکردنەوەی ڕەشنووسی یاسای خانەنشینی دەسەڵاتی حەشدی شەعبی جارێکی تر دیکە دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر عێراق دەستیپێکرد، بە فتوای ئاینی لە نەجەف ئەو گرووپە جیهادییە چەکدارییە دروستکرا، دواتر یاسای کۆمیسیۆنی حەشدی شەعبی بە زۆرینەی دەنگ لە 2016 پەسندکرا و هێزەکەی کرد بە هێزێکی یاسایی لە عێراق.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەتی عێراق یاسای خانەنشینی دەسەڵاتی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان کشاندووەتەوە بۆ ئەوەی هەندێک بڕگە لە پڕۆژە یاساکە زیاد بکات.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، کشانەوەی پڕۆژە یاساکە لەسەر ڕاسپاردە و پێشنیازی هەندێک لایەنی شیعەی نێو دەسەڵات بووە، تاوەکو چەند بڕگەیەک بۆ یاساکە زیاد بکرێت بەتایبەتی ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە بودجە و مووچەی خانەنشینانی ئەو هێزە، ڕەنگە ساڵانە سەدان هەزار تریلیۆن زیاد بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە، ڕەنگە یاساکە ڕووبەڕووی ئاستەنگ ببێتەوە لە پرۆسەی پەسندکردن، ئەوەش بەهۆی دۆخی ڕێککەوتنی سیاسییەوە بۆیە ئێستا زۆربەی لایەنە شیعەکان پییان وایە ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ پەسەندکردنی یاسای خانەنشینی حەشدی شەعبی لەبەرامبەر یاسای لێبوردنی گشتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە