
مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەی گرووپی D8 لە قاهیرە
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران داوای پاراستنی باڵیۆزخانەکەیان لە سووریا دەکات و دەڵێت، ئەو گرووپانەی کۆنترۆڵی دیمەشقیان کردووە بەرپرسیارن لە پاراستنی.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 18-12-2024، مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بەشداری لە کۆبوونەوەی گرووپی D8 کرد کە لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەچوو، بە تایبەت کە گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سووریا و غەززە کرا.
لێدوانی فەرمی پزشکیان لە کۆبوونەوەی D8 گوتی:
- دەبێت موڵک و ماڵی ئێران، واتە "باڵیۆزخانەکەمان" لە سووریا پارێزراو بێت، هەر ڕووداوێکیش دژی ئێمە لە سووریا ڕووبدات لە چاوی ئەو گرووپانەی دەزانم کە دیمەشقیان کۆنترۆڵ کردووە.
- راگرتنی تاوانەکەنی ئیسرائیل دەبێت گرنگترین کاری لە پێشینەی وڵاتانی ئیسلامی و ناوچەکە و ئەندامانی D8 بێت.
- دەبێت بێ دواکەوتن مامەڵە لەگەڵ "دەستدرێژییە" بەربڵاوەکانی ئیسرائیل بکرێت.
- ئێمە دەمانەوێت ژینگەیەکی سەلامەت لە لوبنان و سووریا درووستبکەین و خەڵک بگەڕێنینەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان.
- پێویستە ڕێز لە بیروباوەڕی هەمەچەشنی گەلی سووریا بگیرێت و پێکەوە بژین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپی D8 بە بەشداری وڵاتانی ئێران، تورکیا، میسر، ئیندونیزیا، مالیزیا، بەنگەلادیش و پاکستان لە قاهیرە بەڕێوچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات