ڕۆژانی هەینی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەنێو سەنتەری شاری هەولێر قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 20 کانوونی یەکەم

سەنتەری شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لەمەودوا ڕۆژانی هەینی ئۆتۆمبێل لەنێو سەنتەری شاری هەولێر قەدەغە دەكات و بۆ نێو بازاڕ تەنیا ڕێگەی پیادە دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: ڕۆژانی هەینی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و گەشتیاران سەردانی سەنتەری شاری هەولێر بەتایبەتی بازاری شێخەڵڵا و پارکی نافورەی بەردەم قەڵا دەکەن، پیادەڕۆ و ئۆتۆمبێل تێکەڵ بەیەک دەبن لە شەقامدا، ئەمەش بە بەردەوامی دەبێتە هۆکاری خنکانی شەقامەکە و دروستبوونی جەنجاڵی و سیمایەکی ناشیرن بە شەقامەکانی ناو بازار دەدات.
لەلایەكی دیكەوە: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی داوە كە بۆ ڕێگریكردن لە جەنجاڵی شەقامەکانی نێو سەنتەری شار لەمەودوا ڕۆژانی هەینی هاتووچۆکردن لە سەنتەری شار تەنیا بە پیادە بێت لە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆوە تا هەشتی ئێوارە، پاشان هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بۆ نێو سەنتەری شار ئاسایی دەبێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین