
ژمارەیەک کۆچبەر لە دەریای ئیجە
ئاڤا نیوز
ئەو 65 كۆچبەرە كوردەی كە لە دەریای ئیجە لە نزیك كەناراوەكانی یۆنان گیریان خواردبوو، دیپۆرتی توركیا كرانەوە.
وێنە گەورەكە: لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 65 كۆچبەری كورد لە كەناراوەكانی دەریای ئیجە گیریان خواردبوو، شەوی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی وڵاتی یۆنانەوە، دیپۆرتی وڵاتی توركیا كرانەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەنج پشدەری، چالاكوانی پرسی كۆچبەران و كوردانی تاراوگە تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، "كۆچبەرەكان ژمارەیان 65 كەس بوون كە 25ـیان منداڵی بچووك بوون بەبێ گوێدانە دۆخی خێزانی و لایەنی مرۆیی، لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی وڵاتی یۆنان بەزۆرەملێ دیپۆرتی توركیا كراونەتەوە".
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی زانیارییەكانی دەزگای لووتكە بۆ كاروباری پەنابەران و كوردانی تاراوگە، یەختێك بە نزیكەی 110 سەرنشینەوە لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا نوقم بووە، 30 كەسیان بێسەروشوێنن، تا ئێستاش تەرمی 10 لە قوربانییەكان دۆزراوەتەوە كە نۆ كەسیان عەرەبن و كوردێكی هاووڵاتیی ناوچەی هەڵشۆ لە دەڤەری قەڵادزێ لەنێو قوربانیانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 31 خولەک لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین