هەژماری بانکی بۆ خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکرێتەوە
- بزنس
- 22 کانوونی یەکەم

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هەژماری بانکی بۆ خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی 'هەژماری من' کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەنگاوەکانی پڕۆژەکە لەسەر ئاستی پارێزگاکان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا نزیکەی 700 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لەڕێگەی هەشت بانکەوە خۆیان تۆمارکردووە، زیاتر لە 318 هەزار کارتی بانکی دابەش کراوە، 306 ئامێری ڕاکێشانی پارە بەردەستن، نزیکەی 221 هەزار مووچەخۆریش بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەی مانگی 11 وەردەگرن.
خاڵی ئەرێنی: ئامادەکاری بۆ کردەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت، هاوکات کارئاسانی تەواویان بۆ دەکرێت، لە ساڵی داهاتووەوە پڕۆژەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیرانی عێراق لای خۆیەوە وەزارەت و کۆمپانیاکانی ڕاسپاردووە، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بانکە ئەهلییەکان پتەو بکەن، بەتایبەت لە بواری کردنەوەی هەژماری بانکی و پێدانی سولفە و قەرزی بەڵگەنامەیی، هەروەها هاوکاریکردن بۆ بەرەوپێشبردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی و تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە