
باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دادگای كارگێڕی عێراق دوو سکاڵای پارتی و ئەندامێکی پێکهاتەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دژی ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە ڕەتکردەوە، دوو سکاڵای بەرەی تورکمانیی و ڕاکان جبووریشی بۆ مانگی داهاتوو دواخست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە چوار مانگە حەوت ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنەکانی پارتی، تورکمان و پێکهاتەی عەرەبی دژی شێوازی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکەیان بەشداری دانیشتنەکانی ئەنجوومەنەکە ناکەن، لە دادگاش سکاڵایان تۆمارکردووە و باوەڕیان وایە حکومەتی کەرکووک یاسایی نییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 24ی ئەم مانگە دادگای كارگێڕی عێراق سکاڵای هەریەکە لە فراکسیۆنی پارتی و سەلوا مەفرەجی، ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، دادگا بۆی ڕوون نییە کە ڕێوشوێنەكانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک هیچ سەرپێچییەكی یاسایی تیادابووبێت.
جیاواز لە سکاڵاکەی پارتی کە لەسەر محەممەد حافز سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تۆماریکردبوو، سەلوا مەفرەجی سکاڵاکەی لەسەر لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق تۆمارکردبوو چونکە مەرسومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک دەرکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: لەسەر هەمان بابەت دادگای كارگێڕی عێراق دوو سکاڵای بەرەی تورکمانی عێراق و ڕاکان جبووری، سەرۆکی بەتەمەن لە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی بۆ 22ی مانگی داهاتوو دواخست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە