نەتەوەیەکگرتووەکان: ئەگەر فرۆکەخانەی سەنعا لە کار بکەوێت ناتوانین هاوکارییەکان بگەیێنینە یەمەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 کانوونی یەکەم

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا لە یەمەن
ئاڤا نیوز
جولیان هارنیس، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاری مرۆیی نیگەرانی خۆی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا لە یەمەن دەردەبڕێت و دەڵێت بە لەکارکەوتنی ئەو فرۆکەخانەیە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ئەو وڵاتە ڕادەگیرێن.
چیرۆکی سەرەکی: هارنیس لە کاتی بۆردوومانەکەی ئیسرائیل لە فڕۆکەخانەی سەنعا لە یەمەن لەگەڵ تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و 18 ئەندامی دیکەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە فرۆکەخانەکە بوون، دوای بۆردوومانکردنیشی دەستبەجێ لە شوێنەکە هەڵاتوون، هاوکات تەنیا یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە برینداربوو.
لێدوانی فەرمی: هارنیس ڕایگەیاند، "فڕۆکەخانەی سەنعا دامەزاروەیەکی گرنگە بۆ گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی بۆ هاووڵاتییانی وڵاتێک کە بەهۆی شەڕەوە لە نێو یەکێک لە خراپترین قەیرانە مرۆییەکانی جیهان دەژین". بەگوتەی هارنیش، ئەگەر ئەو فڕۆکەخانەیە لە کاربکەوێت، گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانیش دەوەستێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل لە دوای غەززە و بەیرووت، ئەمجارە ئاراستەی هێرشەکانی بۆ یەمەن گۆڕیوە و شەڕی لەگەڵ حووسییەکان چرکردووەتەوە. ئیسرائیل وەک وەڵامێک بۆ هێرشی حووسییەکان چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هێرشی کردە سەر یەمەن، وێستەگەیەکی کارەبا و فڕۆکەخانەی سەنعا بۆردوومان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات