ئەحمەد شەرع: هێزە کوردییەکان دەبنە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 کانوونی یەکەم

ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا باسی لە چەندین پرسی پەیوەست بە کورد، ناوخۆی سووریا، ناوچەیی و نێودەوڵەتیی کرد و ئاماژەشی بەوە کرد کە هێزە کوردییەکان دەبنە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سووریا.
وێنە گەورەکە: لە هەشتی ئەم مانگەوە لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازییدا کە ئەحمەد شەرع سەرکردایەتی دەکرد، کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا، ئێستا وڵاتەکە لە قۆناغێکی ڕاگوزەردایە، گفتوگۆی نێوان حکومەتی سووریا دەربارەی پرسی دەستوور و مافی گەلی کورد لەو وڵاتە و ئایندەی سووریا بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ "ئەلعەرەبییە"ی سعوودی ڕایگەیاند:خۆم بە ئازادکەری سووریا دانانێم، هەموو ئەوانەی قوربانییان داوە کە گەلی سووریایە وڵاتیان ئازاد کرد.
دەربارەی پرسی کورد باسی لەوەکرد:-
• لە دانوستاندن داین لەگەڵ هەسەدە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، دواتر ئەو هێزانە دەبنە بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی حکومەتی سووریا، سووریا دابەش ناکرێت.
• کورد بەشێکى دانەبڕاون لە پێکهاتەکانى دیکەى سووریا و ڕێگە نادەین پەکەکە سووریا بکاتە پێگەیەک بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی.
دەربارەی ناوخۆی سووریا باسی لەوەکرد:-
• ڕەنگە پرۆسەی نووسینەوەی دەستووری نوێ سووریا نزیکەی سێ ساڵ بخایەنێت.
• بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی تەندروست ئەنجام بدرێت، پێویستە سەرژمێریی سەرتاسەریی دانیشتووان بکرێت دواتر هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت کە ڕێکخستنی هەڵبژاردن ڕەنگە چوار ساڵ بخایەنێت.
• "کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتیمانی" کۆکەرەوەی سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگە دەبێت و لیژنەی تایبەتمەندی دەبێت هەروەها دەنگدانیشی لەسەر دەکرێت.
• هیچ نیگەرانییەک لە نێوخۆی سووریا دا نییە چونکە سوورییەکان پێکەوە دەژین و ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە سزا دەدرێن.
• سووریا پێویستیی بە ساڵێک هەیە تاوەکو هاووڵاتیان هەست بە گۆڕانکاریی ڕێشەیی لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە بکەن.
• خۆپیشاندان مافی هەر هاووڵاتییەکە بۆ دەربڕین لە ڕاو بۆچوونەکانی بێ زیان گەیاندن بە دامەزراوەکان.
• گرووپە چەکدارەکان لەوانەش دەستەی تەحریرولشام هەڵدەوەشێنرێن و لە کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتیمانی ڕادەگەیێنرێت، دەسەڵات بە عەقڵیەتی دەوڵەت بەڕێوەدەبرێت و سووریا نابێتە مایەی ناڕەحەتی هیچ لایەنێک.
سەربارەت بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان:
• ئازادکردنی سووریا ئاسایشی ناوچەکە و کەنداو بۆ 50 ساڵی دیکە دەستەبەر دەکات.
• هیوادارین ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت.
• هیوادارین ئێران پێداچوونەوە بە دەستێوەردانەکان لە ناوچەکە و سیاسەتی خۆی بکات.
• نامانەوێت ڕووسیا لە سووریا بچێتە دەرەوە بەشێوەیەک کە گونجاو نەبێت لەگەڵ پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا، دیمەشق پەیوەندییەکی هاوبەش و ستراتیژی لەگەڵ مۆسکۆ هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات