ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە بنکەی سەربازی نوێ لە کۆبانێ دابمەزرێنن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کانوونی دووەم

گواستنەوەی کەلوپەلی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان، وێنە: shafaq
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جموجۆڵێکی زۆری سەربازییان لە ناوچە کوردییەکانی سووریا دەستپێکردووە و کاروانێکی گەورەی سەربازییان بەرەو کۆبانێ گواستەوە، لەبەرامبەردا گوتەبێژێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت: هیچ پلانێکمان نییە هێزەکانمان لە کۆبانێ جێگیر بکەین.
وێنە گەورەکە: نزیکەی مانگێکە لەگەڵ ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، هێرشی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا چوار فڕۆکەی پڕ لە کەرەستەی سەربازی و چەک و 67 بارهەڵگر کە کەرەستەی سەربازی و ئامێری لێدانی چاڵ و کامێرای چاودێری و کەلوپەلی جیاوازی هەڵگرتبوو، گواستراونەتەوە بۆ کۆبانێ، ئەمەش بۆ دروستکردنی بنکەیەکی نوێیە لەو ناوچەیە.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی ڕوانگەی سووری، جموجۆڵەکانی ئەمریکا لە کۆبانێ لەگەڵ ڕێوشوێنی ئاسایشی تونددایە، چونکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بنکەی سەربازی خرابە جیر، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان خرایە خوارەوە کە هەوڵی هێرشی دابوو بۆسەر بنکەکە.
لێدوانی فەرمی: تۆم کرۆسن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا )پنتاگۆن( بە ئاڤا میدیای راگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لەنێو شاری کۆبانێدا نین، هیچ پلانێکیشـان نییە بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆبانێ.
لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەمڕۆ هەینی لە هەژماری فەرمی خۆیان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وێنەی زرێپۆشێکی جەنگی جۆری برادلی M2A3 داناوە لەگەڵیدا نووسیویانە "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەپارێزێت، هێزەکانی هاوپەیمانان بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ هۆشداری مانەوە پێگەکانیان بەهێزتر دەکەن".
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات