ئەردۆغان: سەردەمی چەک کۆتایی هاتووە و برایەتی لە تورکیا دەست پێدەکات
- کوردستان
- 4 کانوونی دووەم

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەی حیزبەکەی لە سامسون
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو دووبەرەکییەی بەهۆی پەکەکەوە لە نێو تاکەکانی تورکیا دروست بووە، چاک دەکرێتەوە و پەکەکە لە ناوەندەکە دوور دەخرێتەوە. کۆتایی بە سەردەمی شەڕ و دوو بەرەکی دەهێنرێت و سەردەمی برایەتی لە تورکیا دەست پێدەکات.
وێنە گەورەکە: ئەم قسانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ خستنەگەڕی پرسی ئاشتەوایی کورد لە تورکیا بووەتە ڕۆژەڤی گەرمی میدیاکانی ئەو وڵاتە، سەردانە مێژووییەکانی شاندی ئیمراڵی و دەم پارتی و کۆبوونەوە نهێنییەکانیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان، هێندەی تر کوردانی لە پەرۆشی ئەنجامی ئەم هەوڵانە هێشتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەی حیزبەکەی لە سامسون جارێکی دیکە هەڕەشەی لە پەکەکە کرد و ڕایگەیاند:
- بۆ پەکەکە ڕێگەی سێیەم نییە، یان چەک دادەنێن، یان بە چەکەکانیانەوە دەنێژرێن.
- دەبێت هەمووان ئەوە قبووڵ بکەن، "سەردەمی چەک و تیرۆر و شەڕ کۆتایی هاتووە".
- ئەو بۆشاییەی ماوەی 40 ساڵە لە نێوان تاکەکانی تورکیا بەهۆی پەکەکەوە دروست بووە، بە برایەتی پڕ دەکرێتەوە.
- ئەو بەڵایەی 40 ساڵە بەرۆکی تورکیای گرتووە، بەم زووانە لێی ڕزگار دەبین.
- ناوچەکە بە کورد و تورک و عەرەبەوە چیدی هێزی هەڵگرتنی پلان و شەڕ وئاڵۆزییەکانی پەکەکەی نەماوە.
- نە لە تورکیا و نە لە داهاتووی ناوچەکەدا شوێنێک بۆ پەکەکە و درێژکراوەکانی نەماوە.
- بەردەوام دەبین لە نووسینەوەی داستانی سەرکەوتنەکانمان لە ناوچەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین