
ژمارەیەک پێشمەرگە لە کاتی کێوماڵکردنی چیای قەرەچووغ
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە نەهێشتنی مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆرستانی داعش لە چیای قەرەچووغ و دەشتی كەندێناوە، هێزەكانی پێشمەرگە ناوچەکەیان کێوماڵ دەکات.
وێنە گەورەكە: بەهۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، شانە نووستووەكانی داعش جموجۆڵی چەكدارییان هەیە و ترس و دڵەڕاوكێ لەلای دانیشتووانی ئەو ناوچانە دروست بووە، پێشمەرگە لەلایەك و هێزە عێراقییەكان جارجارە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ گەڕان بەدوای پاشماوەكانی داعش ئەنجام دەدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا هاتووە؛ ئەمڕۆ یەكشەممە 05-01-2024، لیوای 18ـی پیادە ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنییان لە سنووری چیای قەرەچووغ و دەشتاییەکانی کەندێناوە بۆ نەهێشتنی مۆڵگە و جموجۆڵی تیرۆرستان، ئەنجامداوە.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونیشی كردەوە، گومان دەکرا چەکدارانی داعش جموجۆڵیان لەو ناوچانە هەبێت، بۆیە هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان ئەنجامداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین