
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە نیوەگۆی باکووری زەوی و ڕێکارەکانی چین بۆ بوژانەوەی کەرتی ئابووری وڵاتەکەی، نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، ناوەندە داراییەکانیش پێشبینی بەرزبوونەوەیەکی سنوورداری نەوت لەساڵی 2025دا دەکەن.
وێنە گەورەکە: جگە لەو سزایانەی بەسەر ئێران و ڕووسیا دا سەپێنراون، گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر نرخی نەوت لە ئاستی جیهان هەیە، ناوەندە داراییەکان پێشبینی دەکەن ئەگەر گرژییەکانی ناوچەکە زیاتر نەبن، نەوتی برێنت لە دەوروبەری 75 دۆلاردا جێگیر دەبێت.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەمڕۆ دووشەممە نرخی هەر بەرملێک نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیهان گەیشتە 76 دۆلار و 66 سەنت، نرخی بەرملێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە 74 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش بەرزترین نرخی نەوتە لە 14 تشرینی یەکەمی ساڵی 2024ەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بانکی گۆڵدمان ساکس کە یەکێک لە ناوەندە گەورە داراییەکانی جیهان پێشبینی دەکات نرخی نەوت لە ساڵی 2025 لە سنورێکی دیاریکراودا بەرز و نزم بکات و نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لەنێوان 70 دۆلار بۆ 85 دۆلار ئەمەش بەپێی خواست و ڕووداوەکان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات