وەزارەتی كارەبا: لە مانگی داهاتوو پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەکات
- کوردستان
- 6 کانوونی دووەم
ژمارەیەک تاوەری کارەبا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە مانگی دووی ئەمساڵەوە پێدانی كارەبا بەهاووڵاتییان زیاد دەکات.
وێنە گەورەکە: ساڵی ڕابردوو ڕۆژانە حەوت بۆ 10 کاتژمێر کارەبا دراوە بە هاووڵاتییان، بەڵام لە مانگی داهاتووەوە بەرهەمهێنان و پێدانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت، بەمەش پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان زیاتر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو بڕی پێدانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بەگشتی لە نێوان حەوت بۆ 10 کاتژمێر بووە و بڕەكەش بەگوێرەی پارێزگاكان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم مانگەش پێدانی كارەبای نیشتمانی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دەبێت و لە سەرجەم پارێزگاکان هەر حەوت بۆ 10 کاتژمێر دەبێت، بەڵام لە مانگی داهاتووەوە پێدانی کارەبا زیاد دەبێت.
ئەمەش بزانە: مانگی دوو بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی خورمەڵە 500 مێگاوات زیاد دەكات، بەو هۆیەشەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتییان زیاد دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت: مانگی دوو سەعاتێک بۆ دوو سەعات، مانگی سێش سێ سەعات بۆ چوار سەعات پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد ئەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین