سەرۆکوەزیرانی لوبنان: سەقامگیری سووریا بەمانای ئاشتی لە لوبنان دێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی نێوان ئەحمەد شەرع و نەجیب میقاتی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی لوبنان وەک یەکەم سەرکردەیی باڵای لوبنانی لەدوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە سەردانی دیمەشقی کرد، هەردوو وڵات ئامادەییان بۆ پەیوەندییەکی برایانە و بەهێز دەربڕی.
وێنە گەورەکە: دوای 15 ساڵ، ئەمڕۆ شەممە نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان سەردانی سووریای کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا لە کۆشكی گەل لە دیمەشق کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەنێوان ئەحمەد شەرع و نەجیب میقاتی ئەنجامدرا و تیادا چەند خاڵێک ئاماژەی پێدرا:-
- میقاتی هیوای ئاشتی و سەقامگیری بۆ سووریای نوێ خواست، هاوکات داوای پەیوەندییەکی بەهێزی بۆ هەردوو وڵات کرد، وتیشی سەقامگیری سووریا بەمانای ئاشتی لە لوبنان دێت.
- هاوکات ئەحمەد شەرع، هەماهەنگی بەرزی نێوان سووریا و لوبنانی دووپاتکردەوە، جەختی لە پەیوەندیی برایەتیی نێوان سووری و لوبنانییەکان کردەوە.
- لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا جەخت لە پرسی کۆچبەر، سنوور و پەیوەندیی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات کرایەوە.
ئەمەش بزانە: ئەم سەردانەی میقاتی بۆ سووریا لەسەر داوای ئەحمەد شەرع بووە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات