وەزیری ناوخۆی عێراق: دیواری کۆنکرێتی بەدرێژایی سنووری سووریا دروست دەکەین
- عێراق
- 12 کانوونی دووەم

دەروازەیەکی سنووری لە نێوان سووریا و عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیێنێ، بە درێژایی سنووری سووریا دیواری کۆنکرێتی دروست دەکەن. وەزیری ناوخۆی عێراق دەشڵێت، "هێشتا گرووپە تیرۆریستییەکان چالاکن لە نێوخۆی سووریا."
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە سووریا، عێراق نیگەرانیی خۆی لە ئەگەری سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونی تیرۆریستان دەربڕیوە و ڕێکاری تووندی ئەمنیی لەسەر سنووری خۆی لەگەڵ سووریا گرتەبەر.
لێدوانی فەرمی: عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: کار لەسەر تەواوکردنی دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنووری سووریا لە قائیم دەکەین و سەرجەم دەروازە سنوورییەکانمان لەگەڵ سووریا داخستووە.
گۆشەیەکی دیکە: شەممەری دەربارەی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێت: چەند کارگەیەکی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن لە سووریا هەبوون، بە چەندین ڕێگە دەهێنرانە عێراق و وڵاتانی دراوسێ. شەممەری دووپاتیشی کردەوە، دوای داخستنی سنوور لەگەڵ سووریا هاتنی ماددە هۆشبەرەکانیش وەستاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووخانی ئەسەد و ڕاگرتنی کاری تیمی دیپلۆماسی عێراق لە سووریا لەو کاتەدا، ئێستا حکومەتی نوێی سووریا و عێراق پەیوەندیی دیپلۆماسییان ئاسایی کردووەتەوە و بڕیارە بەمنزیکانە ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە