ئاڤا نیوز
سوودانی بە ڕاشکاوی بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی گوتووە مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو نانێرێت، بۆ مانگی یەک و تەواوی مووچەکانی ئەمساڵیش وتوویەتی دەبێت ڕێککەوتنی نوێ بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ لەکاتێکدا شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەغدا بوون بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت، پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیێنراوێکی تووندی لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ساڵی 2024 تەواوی پارەی مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، ڕاگەیێنراوەکە ڕوون و ڕاشکاو بوو کە مووچەی مانگی 12 نانێرێت.
زانیاریی تایبەت: نوێترین هەڵوێستی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی مووچە بریتییە لە:
٠ ئەمڕۆ بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی گوتووە، مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو نانێرێت و وەزارەتی دارایی عێراق هەمووی ناردووە.
٠ بۆ مانگی یەک و 12مووچەکەی ئەمساڵیش سوودانی وتوویەتی دەبێت ڕێککەوتنی نوێ بکرێت، یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە و دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکرێتەوە.
٠ بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، ڕاگەیێنراوەکە بۆچوون و بڕیاری سوودانی بووە نەوەک وەزارەتی دارایی عێراق، تەنانەت ئاڤا زانیویەتی کاتێک ڕاگەیێنراوەکە بڵاوکراوەتەوە تەیف سامی لە عێراق نەبووە و بە سەردانێک لە دەرەوە بووە.
لەلایەکی دیکەوە: هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتییش کە دوێنێ شەو بە بەشداریی نیچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە، ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی مووچەی تێدابوو، کە هیچ هەڵوێستێکی سیاسی لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نییە، جگە لە بواری تەکنیکی نەبێت، ئەویش دەکرێت لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکرێت.
هەنگاوی داهاتوو: ئێستا محەممەد شیاع سوودانی بە سەردانێک لە بەریتانیایە، هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەبێت تاوەکو دەگەڕێتەوە، ئینجا وەزیرەکانی پارتی و یەکێتی لە بەغدا سەردانی دەکەن و هەڵوێستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێدەگەیێننن لەبارەی مووچە و بودجە، واتا بڕیارەکانی کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، کە دەبێت ئەمساڵ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دابین بکرێن و هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە