سوودانی: عێراق ڕێگە بە دەستوەردانی دەرەکی لەکاروباری ناوخۆییدا نادات
- عێراق
- 15 کانوونی دووەم

سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی و کییر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، عێراق ڕێگە بە دەستوەردانی دەرەکی نادات لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیدا، جەختیش دەکاتەوە کە بەغدا لە یەککاتدا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ واشنتن و تارانیش هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ هەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەریتانیا لە لەندەن کۆبوونەوە و واژۆیان لەسەر 13 گرێبەستی بازرگانی کرد بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار، بڕیاریشیان دا بەغدا و لەندەن لەبوارەکانی کۆچبەران، ژینگە، ئابووری، بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان و دەیان بواری دیکە هاوکاری یەکتر بکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی بەریتانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ماوەی ڕابردوودا عێراق سیاسەتێکی سەربەخۆ و هاوسەنگی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات پەیڕەو کردووە، بۆ دۆخی ناوچەکەش بە پێویستی دەزانن پەنا بۆ دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانە ببرێت.
بەشێک لە قسەکانی سوودانی بۆ کەناڵی بی بی سی:
- ئێمە ڕێز لە خواستی گەلی سووریا دەگرین بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان، هەروەها دەبێت ڕێز لە مافی هەموو سوورییەکان بگیرێت.
- شاندێکمان نارد بۆ سووریا چونکە دۆسیەی ئەمنی زۆر گرنگە، بەهۆی بوونی مەترسییەکانی داعش لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئیدارەی نوێی سووریادا نین.
- بوونی سەربازی زیاتر لە وڵاتێک لە سووریا هەیە و ئێمە دژی هەر دەستوەردانێکی دەرەکین لە کاروباری ناوخۆیی هەر وڵاتێکی عەرەبی.
- پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هەیە، ئێران وڵاتێکی دراوسێیە و هاوبەشی و هاوکاری زۆرمان لەگەڵیدا هەیە، هەروەها لەگەڵ سعودیە و ئوردن و میسر هەماهەنگیمان هەیە.
- عێراق پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەمریکا و ئێران هەیە، ئەمەش سوودێکە بۆ عێراق، ئێمە بەشدار دەبین لە نزیککردنەوەی تێڕوانینی وڵاتانی ناوچەکە.
- پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا دامەزراوەیی و ستراتیژییە، ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی کۆماندەکاتەوە.
- عێراق سەربەخۆیە لە بڕیارەکانی، هیچ کاریگەرییەک نییە لەسەر بڕیارەکانمان، عێراق ڕێگەش نادات دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆییدا بکرێت.
- ماوەی دوو ساڵە، حکومەتەکەمان کار بۆ بوونیادنانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و دامەزراندنی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکات، لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ.
- پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بۆ سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە پێشنیازکراوە، کاریگەری لەسەر وڵاتانی دیکە نابێت و باوەڕمان بە هاوبەشی ئابووری هەیە.
- حکومەتەکەمان سەرکەوتوو بووە لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی ئەو غازەی لە کاتی بەرهەمهێنانی نەوت (غازی هاوەڵ) دەسووتێت و 67% ی ئەو غازە بۆ وزە دەگۆڕدرێت و بەفیڕۆناچێت، بەرنامەشمان هەیە لە ساڵی 2028 ڕێژەکە بکەینە 0%، ئەویش دوای تەواوکردنی پڕۆژەکانی پەیوەست بەم بابەتە.
- هەر لەیەکەم ڕۆژی پێکهێنانی حکومەتەوە ئامانجمان گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتییان بووە بەدامودەزگاکانی دەوڵەت، پابەندین بەجێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لەهەموو بڕگەکانیدا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە