ژینگەی زیقار بۆ ئاڤا: 80%ـی شوێنەکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک نایاسایین
- ژینگە
- 15 کانوونی دووەم

دیمەنی کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای زیقار دەڵێت، 80%ـی شوێنەکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک نایاسایین مۆڵەتی ژینگەیان نییە، جەختیش دەکاتەوە کە بڕیارەکانی وەزارەتەکەیان بۆ داخستنی ئەو شوێنانە جێبەجێ نەکراون.
لێدوانی فەرمی: مۆفەق تائی، بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لەکۆی 16 شوێنی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، 13 شوێنیان مۆڵەتی ژینگەیان نییە و ئاگادار کردنەوەیان پێدراوە، بەگوێرەی ڕێکارەکانیش لە قۆناغی دووەمدا پێبژاردن و دواتریش بە بڕیاری وەزیری ژینگە، ئەو شوێنانە دادەخرێن.
- یەکێک لە کێشەکانیان ئەوەیە بڕیاری وەزیری ژینگە بۆ داخستنی شوێنی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە ناسرییە کە ساڵی 2019 دەرچووە، لەلایەن شارەوانییەوە جێبەجێ نەکراوە، بۆیە ئێستا دۆسییەکەیان بردووەتە دادگا و داوایان کردووە لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئاماری ڕوانگەی عێراقی سەوز 72%ـی هەموو شوێنەکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە عێراق ڕێکاری نایاسایی بۆ ڕزگاربوون لە خاشاک بەکاردەهێنن، هاوکات تەنیا 16%ـی ئەو شوێنانە مۆڵەتی ژینگەیان هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە